کوردستان

سەرۆک بارزانی: ئازاردانی جووتیارانی كورد دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنین

19-02-2025
سەرۆک بارزانی: ئازاردانی جووتیارانی كورد دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی شوباتی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دانیال ڕۆبنستین، جێگری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی "لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و سووریا و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر دەرئەنجامەكانی سەردانی شاندی ئیمرالی بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و مەزلووم عەبدی."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوون و سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە ڕەفتاری نابەجێ و ئازاردانی جووتیارانی كورد لە پارێزگای كەركووك هێمای بەوەدا كە ئەم ڕەفتارانە دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنین و دیمەنەكانی جینۆسایدی گەلەكەمان دێنێتەوە یادمان."

سەرۆك بارزانی ئەوەشی دووپاتكردەوە "پێویستە لە عێراقدا لە چوارچێوەی دەستوور كار بە پڕەنسیپەكانی شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بكرێت."