ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دەزگای شەهیدان گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەردەمی رژێمی بەعس دەدۆزێتەوە

12-02-2025
دەزگای شەهیدان گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەردەمی رژێمی بەعس دەدۆزێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تیمەکانی دەزگای شەهیدانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەل دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی پشکنینی هونەرییان بۆ گۆڕێکی بەکۆمەڵ کردووە کە لەمدواییەدا لە شارۆچکەی فەلوجەى سەربە پارێزگای ئەنبار دۆزراوەتەوە و کاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس.

زڕغام کامیل، سەرۆکی تیمی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەو بارەیەوە رایگەیاند، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا روفاتی ژن و پیاوی تێدایە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، لە هەر قۆناغێکدا ٢٠ بۆ ٢٥ کەس کۆمەڵکوژ کراون و دواتر خراونەتە گۆڕی بەکۆمەڵەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی پشکنینەکان گۆڕە بەکۆمەڵە دۆزراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس و لە رێگەی تۆمەتبار "سەعدوون سەبری ئەلقەیسی" دۆزراوەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی دۆزراوەتەوە لە چوارچێوەی یاسای پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندایە لە دەزگای شەهیدانی عێراق دەکرێتە لیستی پلانەکانیان بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانیان.