کوردستان

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١ دابەشدەکرێت

04-02-2025
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١ دابەشدەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى٢٠٢٥/١ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکه كانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (١) دابەشدەکرێت.

هەروەها، لەلایەن هاوپەیمانانەوە جەختکرایەوە کە هاوكارى دارايى بەردەوام دەبێت.
لەم مانگە سەرووی(٤٠٫٠٠٠) چل هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیماناندا دەروات.