کچێکی خەڵکی سنە بەشدار بووە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
ماریا ئەحمەدی، کچێکی کوردی خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، کە دەرکەوتووە ئەندامی هێزی ئاسمانی سووپای ئیسڕائیلە و فڕۆكەوانی فڕۆكەی ئێف 16یە.
بە پێی سەرچاوەکان، ئەو کچە کوردە بەشدار بووە لە كۆتا هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر بنكە سەربازی، مووشەكی و درۆنەكانی ئێران.
هەمان هێرشەکەی کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، 26ـی ئۆکتۆبەی 2024، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ ئێران دەستی پێ کرد و چەند شوێنێکی ناوچەکانی ناو ئێرانی بۆمباران کرد.
پایتەخت
