ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا

01-09-2024
رۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سبەی دووشەممە لە یادی كۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، لەچەند پارێزگایەكی عێراق كراوەتە پشوو.

ئەو پارێزگایانەی تا ئێستا سبەی دووشەممەیان كردۆتە پشوو بریتین لە: دیالە، نەجەف، كەربەلا، بەسڕە، میسان، موسەنا و واسیت.

پشووەكە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكوومەت دەگرێتەوە.