گشتی

لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی ڕەوانە بەغدا دەکرێت

21-07-2024
لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی ڕەوانە بەغدا دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی دارایی، لیستی مووچەی خانەنشینانی بە هاوتاکراوی و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانە بەغدا کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی تەممووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.   

ڕاشیگەیاند: لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانە کراوە.