وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاو كردەوەو.
بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لەسێ هەزارو 970 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەكە تۆماركراوە و 70 تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا، كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 201 هەزار و 50 كەس، هاوكات ژمارەی چاكبووانی ڤایرۆسەکە 143 هەزار و 393 كەسە، ھەروەھا ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 6 هەزارو 535 تووشبوو.