کوردستان

شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

29-04-2024
شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتىی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکان، لە ئەم شەوەوە نمە باران دەست پێ دەکات و لە سبەی دوای نیوەڕۆشەوە باران و هەورە بروسکە چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە. کەشناسیی عێراقیش ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە باران و خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە.

هەروەها سەبارەت سبەیینێ سێشەممە، پێشبینی دەکرێت، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوە باران و بروسکە سەرەتا ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی دەگرێتەوە و دواتر بارانی پچڕ پچڕ دەبێتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.