ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

داعش فەرماندەیەکی باڵای دژەتیرۆری عێراقی دەکوژێت

21-08-2020
داعش فەرماندەیەکی باڵای دژەتیرۆری عێراقی دەکوژێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە سنووری پارێزگای سەلاحەددین، چەکدارانی داعش فەرماندەیەکی باڵای دژەتیرۆری عێراقی بە پلەی عەقید روکن دەکوژن.

عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، عەقید روکن هیشام محەممەد، ئامرفەوجی دژەتیرۆر لە پارێزگای سەلاحەددین هەروەها فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دووی دژەتیرۆر، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە بەرزاییەکانی مەکحول کوژراوە.