کوردستان

وەزارەتی ئاوقاف یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکات

08-04-2024
وەزارەتی ئاوقاف یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وابڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ وەزارەتی ئاوقاف، چاودێریی بینینی مانگ بکات، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستا، گوتی: “لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف کۆدەبێتەوە، لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان چاودێریی بینینی مانگ دەکەن”.

گوتیشی: “لیژنەکە دوای نوێژی ئێوارە چاودێری بینینی مانگ دەکات و ئەگەر هاتوو مانگ بینرا، ئەوا سێشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن، ئەگەریش نەبینرا ڕاستەوخۆ چوارشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن.”