کوردستان

جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە

08-04-2024
جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەیانی ئەمرۆ ئاگرێک بەتەواوی دوو کۆڵانی بازاڕی لەنگەی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر 50 دووکان سووتان.

کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاگرەکە بە دوو قۆناغ بووە:

- سەرەتا کاتژمێر 6:43 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تیمەکانی ئێمە لە ئاگرەکە ئاگادارکرانەوە و ئەوکات کۆنترۆڵ کرا.

- دوای گەڕانەوەی تیمەکان، کاتژمێر 7:47 خولەک دووبارە پەیوەندیمان پێوە کرایەوە کە دووبارە سەریهەڵداوەتەوە.

شایەنی باسە لە ماوەی 41 ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە دووەمجارە ئاگر لە بازاڕەکە دەکەوێتەوە، جاری ڕابردوو زیاتر لە 160 دووکان سووتان.