ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

30 پیاو دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی 16 ساڵان

20-08-2020
30 پیاو دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی 16 ساڵان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە ئیسرائیل 30 پیاو بەیەکەوە دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کچێکی تەمەن 16 ساڵان.

لە ئیسرائیل 30 پیاو بەیەکەوە دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کچێکی تەمەن 16 ساڵان و دوو لە دەستدرێژیکارەکان دەستگیرکراون، بەڵام یەکێکیان لەکاتی دانپێدانانەکاندا وتوویەتی"کارەکە بە خواستی کچەکە خۆی بووە".

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئیدانەی ئەو کارەی کرد و بە "شۆک" ناویبردووە و دەڵێ "ئەو تاوانە تەنیا دژی ئەو کچە نەکراوە، بەڵکو دژی هەموو مرۆڤایەتی کراوە".

کچەکە لەگەڵ هاوڕێیەکی لە سەرەتای ئەم مانگە سەردانی شوێنێکی گەشتیاری لە باشووری ئیسرائیل کردووە. رۆژێک لەگەڵ هاوڕێیەکی چوونەتە دەرەوە و کحوولیان خواردووەتەوە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ هۆتێلەکەی، چەند کەسێک هێرشیانکردووەتە سەر کچەکە و سەرەتا بێهۆشیان کردووە و دواتر یەک بە یەک دەستدرێژیی سێکسیان کردووەتە سەری.

 بەپێی میدیای ئیسرائیل، دەستدرێژیکارەکان تەمەنیان نزیکەی 20 ساڵانە و خەڵکی ئیسرائیلن.