کوردستان

بەرگریی شارستانی دهۆک ئاماری کۆتایی زیانی لافاوەکەی ڕاگەیاند

23-03-2024
بەرگریی شارستانی دهۆک ئاماری کۆتایی زیانی لافاوەکەی ڕاگەیاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

گوتەبێژی بەرگريی شارستانی دهۆک دەڵێت، زیان بەر 200 ئۆتۆمبێلیش کەوتووە کە 50 ئۆتۆمبێلیان دیار نەماون.

بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگريی شارستانی دهۆک ڕایگەیاند: زیاتر لە هەزار خانوو بە هۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەتووە، 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە و 50 لەو ئۆتۆمبێلانە دیار نەماون.

هەروەها، بەهۆی لافاوەکە سێ گیانیان لە دەستدا و تەرمی دوو کەسیشیان بێسەروشوێنە بەرگری شارستانی دهۆک لە گەڕان بەدوای تەرمەکاندا بەردەوامن.

لە 19ی ئەم مانگە، لافاوێک  دهۆکی گرتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان ئاو چووە ماڵەکانیان و زیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان کەوت.