کوردستان

بارانبارین و تەرزە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

22-03-2024
بارانبارین و تەرزە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شارەزایەكی كەشوهەوا رایدەگەیەنێت كە شەپۆڵێكی تری بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ سبەی شەممە بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەئەنجامی دۆخی ناجێگیری بەرگەھەوا ئاسمانی ھەرێمی کوردستان زۆربەی کاتەکان نیمچە ھەور و ھەندێک کات دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ چالاکبون و گەشەکردنی کەڵەکە ھەوری بە بروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ لەکات و شوێنی جیاجیادا وە بارینی تەرزە لەھەندێ شوێندا بەتایبەت لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە تاوە بارانەکان چالاکتر دەبن.

دەشڵێت، سروشتی بارانی بەهار وایە مەرج نییە لە هەمو شوێنێک باران ببارێت، لە هەولێر یان سلێمانی ریژەیەکی زۆر باران ببارێت و لە شونێکی نزیکی ئەو ناوچانە باران نەبارێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما دەڵێت: پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و هەندێک کات مام ناوەند دەبێت.