کوردستان

دوایین ئاماری زەرەر و زیانەکانی لافاوەکەی دهۆک راگەیەندرا

20-03-2024
دوایین ئاماری زەرەر و زیانەکانی لافاوەکەی دهۆک راگەیەندرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، دوایین ئاماری لافاوەکەی 36 کاتژمێری رابردووی پارێزگای دهۆکی بڵاوکردەوە.

ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران و کارەسات رایگەیاند، لە لافاوەکەی پارێزگای دهۆک، سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و 11 کەسیش برینداربوون و 120 کەسیش رزگارکراون و 627 کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکان نیشتەجێکراون و 160 خانووش زیانیان پێگەیشتووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران، بەهۆی لافاوەکەوە 50 ئۆتۆمبێل لە دهۆک زیانیان پێگەیشتووە.

لە رۆژی دووشەممە 18ی ئازاری 2024ەوە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک کراوە بە پشووی فەرمی.