کوردستان

تیمی پارتی چاوەرێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەن بۆ كشانەوە لە بەغدا

18-03-2024
تیمی پارتی چاوەرێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەن بۆ كشانەوە لە بەغدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد كە ئەوان وەك تیمی پارتی، چاوەرێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەن بۆ كشانەوە لە بەغدا.

سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: وەك ئەندامێكی تیمی پارتی لە بەغدا چاوڕێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەین بۆ كشانەوە لە بەغدا.

راشیگەیاند: نەك تەنیا كشانەوە لە بەغدا، بەبێ دوو دڵی پێویستی بە روحیشمان بێت فیدای وڵات و میلـلەت و جەنابی سەرۆك دەكەین.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەم مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبووەوە و دوای كۆبوونەكەش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ناكه‌ن كه‌ له‌ سایه‌ی سیسته‌مێكی سه‌پێندراودا به‌ڕێوه‌ بچێت.