بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە شاندێكی حكومهتی ههرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغدا.
وابڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە، کە ئامانجی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بە بەردەوامی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی و سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ دابینكردنی مووچە و شایستە داراییەكانی كوردستان لەسەر هێڵە.