کوردستان

بەبەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەورەترین کۆنفرانسی بواری ئاسایش لە میونشن دەستپێدەکات

16-02-2024
بەبەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەورەترین کۆنفرانسی بواری ئاسایش لە میونشن دەستپێدەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە بەشداریی دەیان سەرۆک و سەرکردە و سەدان کەسایەتیی جیهانی، ئەمڕۆ هەینی 60ەمین کۆنفڕانسی ئاسایشی مینوشن دەستپێدەکات و سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

لە کۆنفڕانسەکەدا هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە  کۆنفڕانسی میونشن 2024 بەشدارن.

چاوەڕێ دەکرێت نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتییە جیهانییەکان کۆببێتەوە. کۆنفرانسەکە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان دوای هەڵگیرسانی شەڕی غەززە ڕووبەڕووی دەیان هێرشی ئێران و میلیشیا شیعەکانی عێراق بووەتەوە.

تەوەرە گرنگەکان بریتین لە: ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی جیهانی، زیرەکیی دەستکرد، سیستەمی جیهانی و ریفۆرمی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێگە و ڕۆڵی ئەمریکا و چین لە جیهاندا، تووندوتیژیی سێکسی لە ململانێ چەکدراییەکاندا، پاراستنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، ئاسایشی ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا، جەنگی ئۆکراینا و شەڕی غەززە.