لە بەغدای پایتەختی عێراق دهنگی سێ تەقینەوە بیسترا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا له رێگهی درۆنهوه کراوەتە ئامانج، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتێنی ئەمنییان دروستکردووە.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانه سێ کەس کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندراون و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.
هەردوو سەرکردەی دیاری کەتائیبی حزبوڵا، ئەبوباقر ساعیدی کە بەرپرسی پاڵپشتی و هێزی ئاسمانیی بووە و ئەرکان علیاوی کە بەرپرسی زانیاری و هەواڵگریی کەتائیب بوو لە بۆردومانەکەی ئەمشەوی بەغدادا کوژراون
