ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شەڕە چاوەڕوانکراوەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد

02-02-2024
شەڕە چاوەڕوانکراوەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمشەو هەینی (2ـی شوباتی 2024) روانگەی سووری رایگەیاند، چەند پێگەیەک لە ناوچەکانی حەیدەرییە و شبلی لە دێرزوور و ناوچەکانی نێوان ئەلبوکەمال و مەیادین لە رۆژهەڵاتی سووریا بۆردومانکراون.

روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکرد، لە بۆردومانەکەدا شەش کەس کوژراون و کە 12 بنکەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی کردووەتە ئامانج.

سەرچاەیەک لە پنتاگۆنەوە ڕایگەیاند، هێرشەکان ئەمریکا نەیکردوون. بەڵام بەپێی زانیاری سەرەتایی، ئیسرائیل هێرشەکانی کردووە.

میدیای ئێران دەڵێت: 10 کەس کوژراون کە شەشیان ئێرانین.