کوردستان

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەرمەنستان کۆبووەوە

18-01-2024
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەرمەنستان کۆبووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەرمەنستان ڤاهاگن خاچاتوریان کۆبووەوە.
دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.