کوردستان

کونسولخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

18-01-2024
کونسولخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمرۆ پێنجشەممە 18/1/2024 کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئیدانەی هێرشەکانی ئێران دەکات بۆ سەر هەولێر.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بە توندی ئیدانەی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاووڵاتیانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنیە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین. ئیدانەی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دەکەین. وە لە بەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت ڕونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە ١٥ ی کانونی دووەمدا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتوون.