کوردستان

دژەتیرۆری یەکێتی هەڵیکوتایە سەر ماڵی فەرماندەیەکی یەکەی حەفتا

09-01-2024
دژەتیرۆری یەکێتی هەڵیکوتایە سەر ماڵی فەرماندەیەکی یەکەی حەفتا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ھێزێکی دژەتیرۆری یەکێتی لە شاری سلێمانی، ھەڵیکوتایە سەر ماڵی لیوا ڕزگار، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر.

بەپێی زانیارییەکان, ھێزەکەی دژەتیرۆری یەکێتی گەمارۆی ماڵی ئەو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگەیان داوە و دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی ماڵەکەیدا گرتووە.

هێزەكە لە ڕێگەی چەند ئۆتۆمبێلێکی پدژەتیرۆری یەکێتییەوە ھەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی لیوا ڕزگار، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە لیوا رزگار و هێزەکەی پەیوەندییان بە ئەژی ئەمینەوە کردووە.