ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دەست بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلیدا گیرا

19-11-2023
دەست بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلیدا گیرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حووسییەكانی یەمەن، لەنێو دەریای سووردا دەستیان بەسەر كەشتییەكی بازرگانیی ئیسرائیلییدا گرتووە كە ٥٢ سەرنشینیشی تێدایە.

بەپێی زانیارییەکان، كەشتییە ئیسرائیلییەكە ناوی (گالاكسی لیدەر)ە و ئێستا، هێزەكانیان خەریكی لێكۆڵینەوەن لەگەڵ سەرنشینەكاندا تا بۆیان روون ببێتەوە، ئاخۆ هەڵگری رەگەزنامەی كام لە وڵاتانن.

سەرچاوەیەكی ئیسرائیلی هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و گوتی: ”ئەو كەشتییە ئیسرائیلیە، بەڵام هیچ هاووڵاتییەكی ئیسرائیلیی تێدا نییە.“

سەرچاوەگەلی ئیسرائیلییش ئاماژەیان بەوە كردووە كە كەشتییەكە هی كۆمپانیا (رای شیپینگ)ە و خاوەنی كۆمپانیاكە سەرمایەدارێكی ئیسرائیلیە بە ناوی (رامی ئەنگەر) بەڵام ئەو كەشتییە بەكرێ دراوە بە كۆمپانیایەكی ژاپۆنی و سەرجەم سەرنشینانیشی یابانین.