ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

راگەیەینراوێک لە وتەبێژی باڵی سەربازی حەماسەوە

28-10-2023
راگەیەینراوێک لە وتەبێژی باڵی سەربازی حەماسەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی باڵی سەربازی حەماس بە ئیسرائیل دەڵێت" چاوەڕێتانین بۆ هێرشی زەمینی".

ئەبو عوبەیدە دەڵێت "سێ تانکی سوپای ئیسرائیلیان تێکشکاندووە و ئەوان لە شەڕێکی یەکلاکەرەوە و مێژوییدان بۆ ئازادکردنی قودس"

وتەبێژی باڵی سەربازی حەماس روو دەکاتە وڵاتانی عەرەبی و دەڵێت "سوپاکانتان بۆ یارمەتى منداڵانى غەزە مەجووڵێنن، بەڵام دەتوانن هاوکارى مرۆیى و تەندروستى بگەیەننە غەزە".

دەشڵێت: "ئەگەر دوژمن بیەوێت بە یەکجار کۆتایی بە مەلەفی دیلەکان بهێنێت، ئێمە ئامادەین، ئەگەر ئەویش ڕێگەیەکی بوێت بۆ دابەشکردنی مەلەفەکە، ئێمەش ئامادەین".