ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئه‌مریكا هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكرا ده‌كات

18-08-2023
ئه‌مریكا هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكرا ده‌كات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٨ی ٨ی ٢٠٢٣، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن رایگەیاند جموجۆڵە سەربازییەكانی ئەمریكا و جێگیركردنی هێز بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاوەكانی كەنداو و گەرووی هورمزە لە چالاكییە تێكدەرەكانی ئێران.

ووتیشی، " ئێمە پێمان وایە زیادبوونی جێگیركردنی سەربازیی ئەمریكا و هاوپەیمانان و هاوبەشەكانی لە ناوچەكەدا كاریگەری دەبێت بۆ ڕێگری لە سەر چالاكییە تێكدەرەكانی ئێران ".

راشیگەیاند "ئەمریكا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و جوڵەی كەشتییە بازرگانییەكان بپارێزرێت".