ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پیاوێکی 35 ساڵە سەری هەردوو کچەکەی دەبرێت

05-07-2023
پیاوێکی 35 ساڵە سەری هەردوو کچەکەی دەبرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پیاوێکی کوردی خەلکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو كیژۆڵەی خۆی بە كەتەر سەربڕی.

بەپێی زانیارییەكان، پیاوێكی كورد بە ناوی (ئیسماعیل وەكیلی) تەمەن 35 ساڵ و خەڵكی شاری (سنە)ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دوو كچی خۆی بە ناوی (ئەوین) و (لاوین) كە تەمەنیان 3 و 5 ساڵان بوو، بە كەتەر سەربڕی.

پۆلیسی شارەكە ئاماژەیان بەوە داوە، باوكەكە لە بنكەیەكی تەندروستیی كاری كردووە، ئاڵوودەی ماددە هۆشبەرەكانە و لە كاتی دانپێدانان بە تاوانەكەیدا، باسی لەوە كردووە، كە چەند جارێكیش هەوڵی داوە كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.

باوكەكە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا تاوانەكەی ئەنجام داوە و پاشان خەڵك پێی زانیوە و سكاڵایان تۆمار كردووە و دەستگیر كراوە.