ئابووری

پەرلەمانی عێراق رەخنە لە کۆمپانیای هێلی ئاسمانی عێراق دەگرێ.

19-04-2023
پەرلەمانی عێراق رەخنە لە کۆمپانیای هێلی ئاسمانی عێراق دەگرێ.
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی عێراق بە توندی ڕەخنەی لە كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی گرت كە بڕی 600 ملیار دینار قەرزارە، كەچی داشكانی بۆ گەشتەكانی سێ سەرۆكایەتییەكەی وڵاتەكە كردووە.

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكان لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، ڕەخنەی لە بڕیاری هێڵی ئاسمانیی عێراقی گرتووە، بە داشكاندن بۆ گەشتەكانی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و ڕای گەیاندووە كە ئەگەر بڕیارە هێڵی ئاسمانیی عێراقی داشكاندن بكات، دەبێ داشكاندن بۆ تەواوی هاووڵاتییان بێت، نەك تەنها بۆ سێ سەرۆكایەتییەكە.

بەیاننامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ماوەیەكە هێڵی ئاسمانیی عێراقی گرێبەستێكی نوێی بۆ خزمەتگوزاری زەمینی ئیمزا كردووە، پێشتر بۆ ئەو خزمەتگوزارییانە مانگانە بڕی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار داهاتی مانگانە هەبوو، ئێستا بەهۆی ئەم گرێبەستە نوێیەوە، مانگانە لەبری قازانج، بڕی پێنج ملیۆن دۆلار زیانی بەردەكەوێت، بەم هۆیەشەوە ئێستا قەرزەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەیشتووەتە نزیكەی 600 مليار دينار.

ئەوەشی راگەیاندووە كە هێڵی ئاسمانیی عێراقی 37 فڕۆكەی هەیە، كەچی 16 فڕۆكە لەكار وەستێندراون بە بیانووی ئەوەی كار ناكەن، هەروەها 84 فڕۆكەوانیشی هەن كە تا ئێستا ڕاهێنانیان پێ نەكراوە.