کوردستان

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕادەگەێندرێت

12-08-2020
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕادەگەێندرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/12 وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رابگەیەنێت.

بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی رابگەیەنێت. 

وا بڕیاربوو لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆڵی 12ـی ئامادەیی رابگەیەندرێ، بەڵام بەھۆی بوونی ھەڵە لە چەند پرسیارێکی تاقیكردنەوەكان، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم، بڕیاریدا بە قەرەبووكردنەوەی قوتابیان، ئەمەش ھۆكاری سەرەکی بووە بۆ ئەوەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان لەکاتی خۆیدا دوا بكەوێت.