کوردستان

پەکەکە و پاسەوانی سنوور تەقە لەیەک دەکەن

11-08-2020
پەکەکە و پاسەوانی سنوور تەقە لەیەک دەکەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان ژمارەیەک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان و پاسەوانی سنووری عێراقی روویدا و فەرماندەی فەرماندەیی پاسەوانی سنووریش دەڵێ" شەڕەکە بەهۆی لێک تێنەگەیشتنەوە بووە"

عەمید روکن حەماد دزەیی، فەرماندەی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی وت " شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سەنگەرەکانی پاسەوانی سنووری نزیکبووبوونەوە و بەوهۆیەوە دەنگەدەنگێک لەنێوان هەردوولادا دروستبوو و دواتریش هەندێک تەقە کرا، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.

دزەیی وتیشی:" گەریلاکان ناوچەکەیان جێهێشتووە و پاسەوانی سنووریش لە ئەرکی ئاسایی خۆیدایە".