ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لوبنانییەکان باوەش بە ماکرۆندا دەکەن و داوای رووخاندنی دەسەڵاتی لێدەکەن

06-08-2020
لوبنانییەکان باوەش بە ماکرۆندا دەکەن و داوای رووخاندنی دەسەڵاتی لێدەکەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020/08/06 گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان و بەپیادە بە کۆڵانە وێرانبووەکانی ئەو شارەدا گەڕا.

لەکاتی سەردانەکەیدا چەندین کەس لە چواردەوری کۆبوونەوە  و وەکو ناڕەزایەتییەک بۆ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی خۆیان هاواریان دەکرد  "شۆڕش ، شۆڕش - هاوکاریمان بکەن". هەروەها سلۆگانی "گەل رووخاندنی رژێمی دەوێت"یان بەرزکردەوە.

لە یەکێک لە دیمەنەکاندا کە میدیای لوبنان بڵاویکردووەتەوە ئافرەتێک بە دەستکێش و دەمامکەوە باوەشی بە ماکرۆندا کردووە.

ماکرۆن لە سەردانەکەیدا رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی لوبنان گرت و رایگەیاند، پلانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو وڵاتە دەبێ.