ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەژدە منداڵ بە دەرمانی ماوەبەسەرچوو گیانیان لەدەستدا

11-10-2022
هەژدە منداڵ بە دەرمانی ماوەبەسەرچوو گیانیان لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرچاوە پزیشکییەکانی یەمەن ئاشکرایان کرد کە ژمارەی گیانلەدەستدانی منداڵانی شێرپەنجەی خوێن لە شاری سەنعا کە لە ژێر کۆنترۆڵی میلیشیای حوسییەکاندایە، لە ئەنجامی لێدانی دەرزی ماوەبەسەرچوو بۆ 18 منداڵ بەرزبووەوە.

چالاکوانان و ماڵپه‌ره‌ هه‌واڵییه‌ ناوخۆییه‌کان له‌ زاری سه‌رچاوه‌کان ڕایانگه‌یاندووه‌ له‌ کۆتایی مانگی ئه‌یلول زیاتر له‌ 40 منداڵی تووشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌ی خوێن له‌ یه‌که‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێنی سه‌نته‌ری ئۆنکۆلۆژی که‌ ده‌که‌وێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی کوه‌یت لە سەنعا، ده‌رزی "میتۆترێکساتی"ی ماوە به‌سه‌رچوویان لێدراوە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، بەرپرسانی پزیشکی حوسییەکان دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی منداڵەکان ڕووداوەکەیان پەردەپۆش کردووە و بەپەلە نەخۆشەکانیان گواستوەتەوە بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی دیکە.

تا ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 10-10-2022 ژمارەی ئەو منداڵانەی بە ده‌رزییەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیستووەتە 18منداڵ، له‌ کاتێکدا ده‌یان کەسی دیکە له‌ ژماره‌یه‌ک نه‌خۆشخانه‌ی سەنعا له‌ ژێر چاودێری چڕدان.

سەرۆکی ڕێکخراوی یەمەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ وێنەی هەندێک لە منداڵانی بڵاوکردەوە کە بە وتەی خۆی قوربانیی دەرمانی شێرپەنجەیی ماوە بەسەرچوون