ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە کابوڵ ئافرەتان خۆپیشاندانیان کرد و تاڵیبان تەقەی لێکردن

26-05-2022
لە کابوڵ ئافرەتان خۆپیشاندانیان کرد و تاڵیبان تەقەی لێکردن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەشێک لە ژنانی کابووڵ خۆپیشاندانیان دژی بڕیارەکانی تاڵیبان ئەنجامدا، بەڵام بزووتنەوەی تاڵیبان بە تەقە ڕووبەڕوویان بوونەوە.

لەو خۆپیشاندانەدا ژنانی ئەفغانستان، داوای نان و کار و ئازادیییان بەرزکردبووەوە.

دوای ئەوەی تاڵیبان، حوکمی ئەو وڵاتەی گرتەوە دەست، چەند بڕیارێکی بەسەر ئافرەتاندا سەپاند، لەوانە، کارنەکردن لە هەموو شوێنێک، گەشت نەکردن بە تەنیا و پەچەکردنی ئەو ئافرەتانەی ڕاگەیەندکارن. ئەمەش ناڕەزایەتی لێ کەوتووەتەوە.