کوردستان

بەهۆی تەقینەوەیەک لە سەرێکانی 27کەس بوونە قوربانی

26-07-2020
بەهۆی تەقینەوەیەک لە سەرێکانی 27کەس بوونە قوربانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تەقینەوەیەک لە سەرێکانی رۆژئاوای کوردستان روویدا و بەهۆیەوە 8 کەس گیانیان لەدەستدا و 19 کەسی تریش برینداربوون. 

تەقینەوەکە لەڕێگەی ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە و لە بازاڕێکی سەوزە و میوەدا روویداوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رەخنەی لە هەسەدە گرت و بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتباری کرد. 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتێکدا نووسیوتەتی "جارێکی تر رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە / یەپەگە خەڵکی سڤیلی کردە ئامانج". 

سەرێکانی شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستانە، بەڵام ئێستا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی تورکیا و هێزە نزیکەکانی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریادایە.