ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕوحوڵڵا زەم، ئەو ڕۆژنامەنووسەی ئێران لە سێدارەیدا، لە لایەن فەرەنساوە ڕادەست کراوەتەوە

10-11-2021
ڕوحوڵڵا زەم، ئەو ڕۆژنامەنووسەی ئێران لە سێدارەیدا، لە لایەن فەرەنساوە ڕادەست کراوەتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕوحوڵڵا ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و نیشتەجێی فەرەنسا بوو، ساڵی ڕابردوو بە پیلانێک برایە بەغداد و لەوێوە دەزگای ئیتڵاعاتی ئێران ڕفاندی و دواتر لە سێدارەیدا.

پاش نزیکەی ساڵێک بەسەر لەسێدارەدانەکەیدا، میدیا ئێرانییەکانی دەرەوەی ئێران، ئاشکرایان کرد کە دەزگای ھەواڵگریی فەرەنسا ڕادەستی ئێرانی کردووەتەوە و ئاڵوگۆڕی پێکردووە لەگەڵ ئەفسەرێکی ھەواڵگریی وڵاتەکەی کەچەند ساڵێک بووە لە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی لە زیندان بووە.