ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئیسرائیل چەند پێگەیەکی حیزبوڵڵای لوبنانی لە سووریا بۆردوومانکرد

22-07-2021
ئیسرائیل چەند پێگەیەکی حیزبوڵڵای لوبنانی لە سووریا بۆردوومانکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیسرائیل بەچڕی لە ئاسمانی لوبنانەوە چەند پێگەیەکی سەربازیی سەر بە گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانی لە ناوچەی فڕۆکەخانەی زەبعەی سەربازیی و قسێر لە سنووری حمسی رۆژئاوا و خاڵە سەربازییەکانی میلیشیایاکانی لە سنووری حمس کردە ئامانج.

بۆردومانەکان بوونە هۆی وێرانکردنی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لەو ناوچەیە و بەپێی زانیارییەکان کوژراو و بریندار هەن.