ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

مستەفا کازمی گەیشتە تاران

21-07-2020
مستەفا کازمی گەیشتە تاران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا كۆدەبێتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە وابڕیاربوو دوێنێ سەردانی سعودییە بكات بەڵام بەهۆی نەخۆش كەوتنی شای سعودیەوە سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە.

لەیەكەم گەشتیدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق  گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی سیاسیی و ئابووری نێوان هەردوو وڵات دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی  سەرۆكایەتی حكومەتی عێراق، بڕیارە حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران لە ڕێوڕەسمێكی فەرمیدا پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی عیراق بكات كە دواتریش دیداری لەگەڵ عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەبێت.

وابڕیارە مستەفا كازمیی لە دوایی سەردانەكەی بۆ تاران سەردانی واشنتن بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكاشدا كۆببێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیەكانی  نێوان هەردوو وڵات بكرێت.