ئابووری

سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی" كڕینی تمەن و دانانی لە ماڵەوە هاوشێوەی قومار وایە

20-07-2020
سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی" كڕینی تمەن و دانانی لە ماڵەوە هاوشێوەی قومار وایە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، '' ئەو هاوڵاتیانەی كە لە ئێستادا تمەن دەكڕن و لەماڵەوە دایدەنێن بەمەبەستی قازانج كارێكی باش نیە.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند '' له‌ ئێستادا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی تمه‌ن ده‌كڕن به‌ مه‌به‌ستی قازانج،  له‌ ماڵه‌وه‌ دایده‌نێن تاكو دواتر به‌ نرخێكی گرانتر بیفرۆشنه‌وه‌ كارێكی دروست نیه‌ ده‌كرێت توشی زه‌ر و زیان بن چونكه‌ وەکو قومار وایە، هاوڵاتیان ئازادن له‌ كڕینی''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوڵاتیان ده‌توان ته‌نها بڕێكی كه‌م تمه‌ن بكڕن ته‌نها  به‌شی سه‌فه‌رێك یاخود به‌ گوێره‌ی پێداویستی و بارودۆخی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان.