کوردستان

هەولێر.. بەرلەوەی کچێک خۆی بکوژێت دەستگیرکرا

26-01-2021
هەولێر.. بەرلەوەی کچێک خۆی بکوژێت دەستگیرکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەرلەوەی کچێک خۆی لەسەر بەرزەپردێک هەڵبداتە خوارەوە لەلایەن پۆلیسێکی هاتوچۆوە دەستگیرکراوە و ڕزگارکراوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمرۆ بەیانی کارمەندێکی هاتوچۆ کە ئەرکی ڕێکخستنی هاتووچۆیە لە ترافیکی ژێر ئۆڤەر پاسی فرانسوامیتران لەسەر شەقامی 60مەتری، بەهاوکاری پۆلیسێکی پاسەوانی وەزارەتی داد، توانیان رێگری بکەن لە ئافرەتێک کە بەنیازبوو خۆی فرێبداتە خوارەوە لەسەر ئۆڤەرپاسەکە، بەر لە خۆفرێدانی گرتیان و تەسلیم بەهێزەکانی پۆلیسیان کرد.