کوردستان

قوباد تاڵەبانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

25-01-2021
قوباد تاڵەبانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رۆكی وە‌فدی دانوستاندكار، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە (25 كانونی دووەمی 2021)‌، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت.

مە‌بە‌ستی سە‌ردانەکە، چە‌سپاندنی رێككە‌وتنی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدڕاڵە‌ لە‌سە‌ر پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ كە‌تێیدا پشكی ھە‌رێم بە ١٢،٦٧٪‏ دیاری كراوە.

لە‌ئێستادا لیژنەی دارایی ئامادە‌كاری دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و پڕۆژە‌یە‌ یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە بەمەبەستی پەسەندكردن.