کوردستان

بەتۆمەتی دیارنەمانی پارە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی کورد دەردەچێت

25-01-2021
بەتۆمەتی دیارنەمانی پارە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی کورد دەردەچێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەستەی دەستپاکی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردن و قەدەغەی گەشتکردنی بـۆ بەرپرسی پێشووی بانکی TBI(حەمدیە جاف) دەرکرد بەتۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.
حەمدیە جاف بە "دزینی" 40 ملیۆن دۆلار تۆمەتبارکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامادەی دادگا نەبووە.

حەمدیە جاف زیاتر لە 37 ساڵ لە بواری کەرتی بانکی کاریکردووە. ساڵی 1982 لە بانکی رافیدەینی عێراق دامەزراوە، لە 2004 بۆ 2008 بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەین بووە. ساڵی 2011 بووەتە بەڕێوەبەری گشتیی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئیدارەی بانکی بازرگانی عێراقی.