کوردستان

هەر کەس ڕیکلام بە ئۆتۆمبێلدا هەڵبواسێت دەبێ پارە بە حکومەت بدات

20-01-2021
هەر کەس ڕیکلام بە ئۆتۆمبێلدا هەڵبواسێت دەبێ پارە بە حکومەت بدات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: هەر شۆفێرێك ڕێكلام بە ‏ئۆتۆمبێلەكەیەوە هەڵبواسێت‌ دەبێ رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ ‏وەربگرێت، ئەگەر نا سزا دەدرێ.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاند: هەر شۆفێرێك ڕێكلام بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە هەڵواسێ‌ دەبێت ‏رازەمەندی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ وەربگرێت ‌و ساڵانە ڕەزامەندییەکە لە بەرامبەر بڕێک پارە نوێ بکاتەوە، ئەویش وەکو رسومات.