ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عێراق..هه‌ڵبژاردن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌خاته‌ حاڵەتی ئامادەییه‌وه‌

28-11-2020
عێراق..هه‌ڵبژاردن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌خاته‌ حاڵەتی ئامادەییه‌وه‌
قەبارەی نووسین:
A A 21px

عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عیراق، فه‌رمانی به‌ هه‌موو هێزە ئەمنییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ كردووه‌‌ لە حاڵه‌تی ئامادەییدابن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق.

خالید مەحنا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە ئامادەیی تەواوی هێزە ئەمنییەكانه‌، بۆیە لەئێستاوە هێزە ئەمنییەكان ده‌خرێته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌ییه‌وه‌.