کوردستان

قائیمقامیه‌تی پێنجوێن: له‌ بانكی پێنجوێن پاره‌ی هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت

26-11-2020
قائیمقامیه‌تی پێنجوێن: له‌ بانكی پێنجوێن پاره‌ی هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

قایمقامیەتی شارۆچكه‌ی پێنجوێن ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ئەو هاوڵاتیانەی كه‌ فۆڕمی هاوکاری کەمدەرامەتانیان لە بنکەی چاودێری کۆمەڵایەتی پێنجوێن پڕکردووه‌تەوە و ناویان گەڕاوەتەوە، سه‌ردانی بانكی پێنجوێن بكه‌ن.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كاتی دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ش ئاشكراكراوه‌ و ده‌ڵێت، ڕۆژانی هەینی و شەممە، (27 و 28)ی تشرینی دووه‌م دابه‌شده‌كرێت.