كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دوێنێ جارێكی تر فڕۆكەی (B52) گەڕێنرایه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكاش ده‌ڵێت، بۆ پاراستنی هێزەكانی خۆمان و هاوپه‌یمانه‌كانمانه.
فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "ئامانجی سەرەكی لە هێنانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بۆمب هاوێژی B52 بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ وەڵامدانەوەی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه كه له هێزه‌كانمان و هاوپەیمانەكانمان ده‌كرێت."
ده‌شڵێت، فڕۆكەكە گەشتێكی دوورمەودای لەناوچەكەدا هەبووە و ئەوەش دەرخەری هێزی ئەمریكایه، كە هەركات و ساتێك بیەوێت دەتوانێت گەورەترین چەكەكانی بخاتە هاوشانی هێزەكانی تری.
زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی فڕۆكه‌ی B52ی ئه‌مریكی بزانه:
- فڕۆکەى B52، لە ساڵی 1952 دروستکراوە و لەساڵی 1955 چووەتە خزمەتی سەربازی ئه‌مریكاوه و بڕیارە تا ساڵی 2044 بەکاربهێنرێت.
- سوپای ئەمریکا تاکە سوپای جیهانه کە خاوەنی ئەم جۆره فڕۆکەیە و خاوەنی 80 فڕۆکەیە B52وه.
- ئەم فڕۆکەیە توانای ھەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی ھەیە.
- لە هەموو ئەو جەنگانەدا بەکاری ھێنراوه كه ئه‌مریكا کە ئامانجی بووە ئەنجامه‌كه‌ی یەکلایی بکاتەوە له بەرژەوەندى خۆى.
- ئه‌م فڕۆكه‌یه یەکەمجار لەساڵی 1964 لە جەنگی ڤێتنام بەکارهێنراوە، دواتر له جه‌نگی كه‌ندا، جەنگی سڕبیا، جەنگی ئەفغانستان، جه‌نگی ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس و دوایین جاریش لە جه‌نگی دژ بە داعش لە سوریا و عێراق بەکارهێنراوه.
- خێرایی B52، دەگاتە 1080 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، خاوەنی هەشت بزوێنەرە، بەرزییەکەى 12.4 مەتره و بە بارەوە كێشی دەگاتە 120 تۆن، بەبێ باریش كێشی 83 تۆن و 250 کیلۆگرامە.
- 85 بۆمب هەڵدەگرێت، كە كێشی هەر بۆمبێكیان 225 كیلۆگرامە.
- توانای هەڵگرتنی 12 بۆمبی لەژێر باڵەكانی هەیە و كێشی هەر یەكێكیان 338 كیلۆگرامە، ڕووبەری باڵەكانی 370 مەتر چوارگۆشەیە، دووری نێوان باڵەكانیشی 56.4 مەترە.
- تیمی فڕۆكەكە لە پێنج كەس پێكدێن (فڕۆكەوان، یاریدەدەری فڕۆكەوان، هونەری چەك، هونەری ڕادار و هونەری چەكی ئەلیكترۆنی).
- لە توانایدایه 14 هەزار کیلۆمەتر ببڕێت بەبێ پڕکردنەوەی سووتەمەنی.