کوردستان

یەکێتی مەلا بەختیاری سڕکرد

21-11-2020
یەکێتی مەلا بەختیاری سڕکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریدا مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندی سیاسیی سڕبکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریداوە سێ مانگ مەلا بەختیار لە کار و چالاکییە حزبییەکان سڕ بکات.

رەنگە ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەهۆی رای جیاوازی مەلا بەختیار و بڵاوکردنەوەی کتێبەکەیەوە بووبێت.

ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبووەوە.