کوردستان

دوو کۆڵبەری كورد لەلایەن پاسه‌وانی سنوری ئێرانەوە کوژران

19-11-2020
دوو کۆڵبەری كورد لەلایەن پاسه‌وانی سنوری ئێرانەوە کوژران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، "کۆڵبەرە كوژراوه‌كان خەڵکی شاری شنۆ و سەڵماسن و هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراون."

ده‌شڵێت، کۆڵبەرەکان ناویان "هاکان محەممەد زادە" و "وه‌سیم فه‌ردین زاده‌"یه‌، یه‌كێكیان خەڵکی گوندی کریکانی سەر بە شارۆچکەی کۆهساری سەڵماسە و یه‌كێكیشیان خه‌ڵكی گوندی پرداوێی شاری شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌.