کوردستان

تەرمی کوردێک لە هۆتێلێکی ستۆکهۆڵم دۆزرایەوە

17-11-2020
تەرمی کوردێک لە هۆتێلێکی ستۆکهۆڵم دۆزرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تەرمی کوردێک لە هۆتێلێکی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دۆزرایەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی ئاشکرا نەکراوە.

بڵێسە عومەر، تەمەنی 42 ساڵە و خەڵکی قەزای ڕانیەیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ماوەی نزیکەی 20 ساڵە لە وڵاتی سوید دەژیا. لە ڕۆژانی ڕابردوو تەرمەکەی لە هۆتێلێکی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دۆزراوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتوون، پۆلیسی سوید لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و هۆکاری گیانلەدەستدان و چۆنیەتی ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات.