کوردستان

دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

16-11-2020
دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دانیشتنەکەی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە لە پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی دیکە، كه‌بڕیاربوو كاژێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتى 2020/11/17 به‌ڕێوه‌بچێت.