کوردستان

كه‌ركوك..گروپێكی 5 كه‌سی مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیركران

14-11-2020
كه‌ركوك..گروپێكی 5 كه‌سی مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیركران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 14ی تشرینی دووه‌م، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، پێنج به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیركراون."

پۆلیسی كه‌ركوك، ئاشكراشی كرد، "كە تۆمه‌تباره‌كان 135گرام ماددەی هۆشبەر (كریستاڵ) و تەرازوویەكی كێشانی ماددەی هۆشبەر و 6 پارچە چەكیشیان پێ بووە."

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو تۆمەتبارانە ڕێكاری یاساییان لەگەڵ دەگیرێتەبەر و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە."